About
ژالیا سیروان لە ١٣/١١/١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە هەر لەوێ دەستی بە خوێندن كردووە و دوای تەواو كردنی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی بەشی ژمێریاری تەواو ئەكات پاشان لە پەیمانگای كوردستان بەشی دەرمان سازی تەواو ئەكات
ژالیا سیروان لە ١٣/١١/١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە هەر لەوێ دەستی بە خوێندن كردووە و دوای تەواو كردنی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی بەشی ژمێریاری تەواو ئەكات پاشان لە پەیمانگای كوردستان بەشی دەرمان سازی تەواو ئەكات
لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ئەكات بۆ شاجوانی كوردستان ( هەر چوار پارچەی كوردستان ) بۆ یەكەمین جار بەشداری تێدا ئەكات و دەتوانێ نازناوی شاجوانی هەر چوارپارچەی كوردستان بە دەست بهێنێ
دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١٨ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی شاجوانی ساڵی ٢٠١٨ كوردستان دەكات و دەبێتە یەكێك لە ئەندامی ڕێكخستنی ئەم پڕۆژەیە و بە شێوەی ئاكادێمی بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ وانە بەو خانمانەی دەڵێتەوە كە بەشدارییان كردووە لە هەڵبژاردنەكە و لە شەوی هەڵبژاردنی شاجوان ئامادە دەبێت و تاجەكە ئەبەخشی بە شاجوانی داهاتوو
لەئیستا دا ژالیا سیروان خەریكی خوێندنی ئەندازیاری دیكۆرە لە زانكۆی ئەمریكی لە شاری دهۆك بەڵام لە هەمان كاتدا لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پلاتفۆرمی خۆی هەیە و ڕۆژانە هەر بابەت و بۆنەیێك كە تایبەت بێ بە كوردستان ئەو لە لای خۆی بڵاوی ئەكاتەوە
بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پەڕلەمانی فەڕەنسا دەكات بۆ وەرگرتنی هاوكاری و بە سەركەوتووانە هاوكارییەكە دێنێتە كوردستان و كەمپێكی زیاتر لە ٢٠٠٠ خانوو بۆ ئاوارە ئێزیدییەكان درووست دەكات ،ئەمە جگە لەوە لە گڵ زۆربەی ئەو ڕێكخراوانەی لە كوردستان كە هەبوون كاری خێرخوازی كردووە بە تایبەت بۆ مناڵانی بێ سەرپەرشت و بێ لانەكان
لە گەڵ وەرگرتنی نازناوەكە بەشداری لە چەندین كار و چالاكی خێر خوازی دەكات و چەندین ڕێكخراو لە كوردستان سەپەرشتیان دەكات و یەكێك لەوانە گەورەترین پڕۆژەی خێر خوازی ژالیا سیروان ئەوەیە كە لە گەڵ گرووپی لەفام لەوڵاتی فەڕەنسا زیاتر لە١٥٠٠ خێزانی ئاوارەی ئێزیدییەكان خانوویان بۆ درووست دەكات بە سەرپەرشتی گرووپی لەفام
ئێستا پڕۆگرامەكە سەركەوتوویێكی باشی بە خۆوە بینیوە و ئەو كەسانەی بەشدارییان تێدا كردووە توانیویانە كێشی خۆیان بە شێوەیێكی بەر چاو دابەزێنن
Copyright 2020 by [Zhalia Sirwan]. All Rights Reserved.
WEBSITE DESIGN : EHSAN OKHRATI